“یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان” پێشوازی له وه‌فدێكی باڵای “مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان” كرد
رۆژی شه‌ممه به‌رواری 20/06/2009 وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستانیان له به‌رده‌قاره‌مان كرد و به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا. وه‌فدی میوان بریتیبوون له به‌ڕێزان كاك “مه‌حموود حاجی ساڵح” (لێپرسراوی مه‌كته‌ب)، كاك “مه‌لاقادر محه‌مه‌د”(ئه‌ندام مه‌كته‌ب)، كاك “خالید خدر عه‌بدول” (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن) و كاك “حه‌سه‌ن قادر” و كاك “نه‌به‌ز” (كادیر) كه له لایه‌ن وه‌فدی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان “مامۆستا عوسمان جه‌عفه‌ری” (سكرتێری گشتی) و كاك “محه‌مه‌د خوشچێهره”، كاك “موحسین باوه‌جانی” و خاتوون “ماریا كارگه‌ر” له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشوازی كران.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كان و بره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندیانه و پاراستنیانه و له‌م رووه‌وه‌ش دوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه دوو لایه‌ن خوێندنه‌وه‌ی خوه‌یان سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كان و هه‌ڕه‌شه و تههدیدهكان بۆ سه‌ر ئه‌م پارچه‌یه هه‌بوو، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه پرۆسه جۆراوجۆره سیاسییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه شتانێكی هاورده‌یین و له واقیعدا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و كوردستان یه‌كناگرنه‌وه.
هه‌روه‌ها پاش شیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئێران و دۆخی هه‌نووكه‌یی، رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئاست كوردستان، ئێراق و ساحه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی باسكرا و به‌رز نرخا و مێژوو و ئایندهی ئه‌و حیزبه كه پڕه له سه‌ركه‌وتن شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر كرا.
له كۆتاییدا وه‌فدی میوان به رێزه به‌ڕێ كران.
“یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان” پێشوازی له وه‌فدێكی باڵای “مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان” كرد
حوزه‌یران 20, 2009 at 8:26 pm (1)
عوسمان جه‌عفه‌ری: په‌ژاك تا رۆژی ئه‌مرۆش هیچ مه‌شرووعێك و هیچ پرۆژه‌یه‌كی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیه
ئایار 9, 2008 at 4:17 pm (هاوپۆلنهكراو)
خۆرهه‌ڵات نیوز: عوسمان جه‌عفه‌ری، ساڵی 1970 له شاری جوانڕۆی پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه. “به‌كالۆریۆسی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی” له زانكۆی سنه و “ماجسته‌ری ئیلاهییات”ی له زانكۆی تاران وه‌رگرتووه.
ناوبراو له ساڵی 1985 كاری سیاسیی وه‌ك چالاكێكی خوێندكاری ده‌ست پێكردووه و له ساڵی 1996 چۆته ناو ریزه‌كانی په‌كه‌كه و ماوه‌ی سێ ساڵ نوێنه‌ری په‌كه‌كه له دوو وڵاتی سوریا و لوبنان بووه.
یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی سه‌ره‌كیی پژاك بووه كه وه‌ك لقی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی په‌كه‌كه دێته ئه‌ژمار و به‌رپرسیارێتیی دیپلۆماسیی له‌م رێكخراوه‌یه دا له ئه‌ستۆ بووه. پاش جیا بوونه‌وه له‌پژاك و هاتنه خواره‌وه له قه‌ندیل، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی پێشووی كه ئه‌وانیش له په‌كه‌كه و پژاك دابڕابوون، یه‌كێتیی دێموكراتی كوردستانیان دامه‌زراندووه و ئێستاش سكرتێری ئه‌و پارته‌یه.
بۆ لێدوان له‌مه‌ڕ سیاسه‌ته‌كانی په‌كه‌كه به نیسبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چۆنێتیی دامه‌زرانی پژاك و ههروههاهۆكارهكانی جیا بوونه‌وه‌یان له پژاك و دامه‌زراندنی ی.د.ك چه‌ند حه‌وتوویه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵی پێك هێنا :
پ:له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوو دانامیلكهیهك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ر پژاك بڵاو بۆوه. له‌و نامیلكه‌یه‌دا ئێوه وه‌ك یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین كه‌سانی دامه‌زرێنه‌ری پژاك ناوزه‌د كراون و وه‌ك دیپلۆماتێك باستان لێوه كراوه. ئێوه له چ ساڵیكهوه له گه‌ڵ په‌كه‌كه هاوكاریتان هه‌بوو تا به‌ر له دامه‌زرانی پژاك پله‌ی ته‌شكیلاتیان چ بوو و چ بهرپرسیارێكتان له ئه‌ستۆ بوو؟
و: سه‌ره‌تا سپاستان ده‌كه‌م. ده‌توانم بڵێم به‌شێكی زۆری ئه‌و نامیلكه‌یه به چ مه‌به‌ستێك و له لایه‌ن كێوه بڵاو بۆته‌وه. زۆر شتی تێدایه كه راسته، به‌ڵام هه‌ندێك شتی ناراستیشی تێدایه. ئه‌وه‌ی كه له‌و نامیلكه‌یه دا له سه‌ر من نووسراوه وه‌كو یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین دامه‌زرێنه‌رانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پژاك”، راسته من یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ران بووم، به‌ڵام زۆر براده‌ری تریش هه‌بوون كه ئه‌وانیش له دامه‌زرێنه‌رانی پژاك بوون كه به داخه‌وه ئێستا هه‌موویان په‌رت و بڵاون و رووبه‌رووی ناكامی كاری سیاسی له نێو پژاك بوونه‌وه، هه‌ر كام له‌م براده‌رانه به‌لایه‌كدا رۆیشتوون و درێژه‌یان به كاری سیاسی نه‌دا. من وه‌كوو خۆم له ساڵی 1996ـه‌وه پێوه‌ندیم به ته‌شكیلاتی په‌كه‌كه‌وه گرت. ماوه‌ی ساڵ و نیوێك، كاری تهشكیلاتیم له كوردستانی ئێران به گشتی و به تایبه‌تی له نێو زانكۆكانی ئێران كرددووه. دوایی یه‌كسه‌ر رۆیشتم بۆ شاخ و له‌وێ بووم به ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی په‌كه‌كه. ئامانجی ئێمه هه‌موومان، من و زۆریه‌ك له براده‌رانی تر كه ئه‌و كات هاتبوونه نێو په‌كه‌كه، ئه‌وه بوو كه په‌كه‌كه وه‌ك به‌سته‌رێكی مناسب ئیستفاده لێ بكه‌ن، یانی له‌وێ فێری كاری سیاسی، فكری و رێكخستنی ببن و بۆ دوا رۆژی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ببن به رێكخستنێكی به هێز و مۆدێڕن. دیاره له‌وانه‌یه ئه‌وڕۆكانه بزانین كه زۆر هه‌ڵه بوو ئه‌و رێگایه‌مان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام له‌و رۆژانه پێم وایه تاكه رێگا بوو بۆ ئێمه، چونكه بۆشاییه‌كی زۆری فكری، سیاسیی، رێكخستنی له نێو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا ده‌ژیا، ئه‌وه‌ش له لایه‌ن هیچ هێز و لایه‌نێكی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پڕ نهدهكراوه. ئێمه‌ش پێمان وابوو كه په‌كه‌كه به‌و ئیمكانات و هێزه‌ی كه هه‌یه‌تی، چ مادی، چ مه‌عنه‌وی، ده‌توانین كه‌ڵكی لێ وه‌رگرین و بۆ دوارۆژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئیستفاده‌ی لێ بكه‌ین. به هه‌ر حاڵ ئێمه و براده‌رانی تر كه له بواری ئه‌منییه‌وه حه‌ز ناكه‌م ناویان بێنم، له ده‌ستپێكه‌وه پێوه‌ندیمان به په‌كه‌كه‌وه كرد. چینی خوێنده‌وار و خه‌ڵكانی ناو زانكۆ و كه‌سانێك به مهداركی ته‌حسیلی به‌رزه‌وه بوون. هێواش هێواش له نێو په‌كه‌كه خۆمان ساز ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانین رێكخستنێكی باش و به هێز و هاوچه‌رخ و مۆدێرن بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساز ببێت و بتوانێ ئه‌و بۆشاییانه پڕ بكاته‌وه. تا گه‌یشتینه ساڵی 99 و به‌ڕێز ئۆجه‌لان گیرا، حه‌ره‌كه‌ته‌كه په‌ره‌ی سه‌ند و گه‌وره‌تر بوو هه‌ست و ئومێد و ئه‌نگیزه‌ی ئێمه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه درێژه پێ بده‌ین، باشتری بكه‌ین و په‌ره‌ی پێ بده‌ین، باشتر بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانین ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌ی كه له نێو گه‌نجان وهه‌موو چین و توێژێك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌بوو، رێكخستنیان بكه‌ین، سه‌ر له نوێ له سه‌ر فكرێكی تازه، له سه‌ر سیاسه‌تێكی تازه و هێدی هێدی به‌ره‌و ئه‌وه بڕۆین كه خه‌باتێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ست پێ بكه‌ین. به‌ڵام به داخه‌وه ده‌توانم بڵێم هه‌ر له ساڵی 99 وه ئێمه رووبه‌روو بووینه‌وه له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگی و له گه‌ڵ نه‌وعێك مومانهعهت كردن له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌وه. چونكه مولاحیزاتی زۆر سه‌یری ره‌وابتی خۆیان له گه‌ڵ ئێران دا ده‌كرد. له به‌ر ئه‌وه ئیجازه‌یان نهدهداكه ئێمه وه‌كوو رێكخستنێكی سه‌ربه‌خۆ كار بۆ رۆهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ین. تا ئه‌و حه‌ده رێگایان پێ ده‌داین كه ئێمه بتوانین شه‌ڕڤانی تازه و یارمه‌تی مادی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆ بكه‌ینه‌وه و بیده‌ین به په‌كه‌كه، له‌وه زیاتر مه‌جالێك نه‌ده‌درا. به هه‌ر حاڵ داخوازی و ئهنگیزهزۆر بوو، هه‌تا هه‌ندێك قه‌رارگا له كۆتاییه‌كانی 98 و دوایی له 99 دا بۆ ئه‌و نه‌وعه خه‌باته، یانی خه‌باتێك كه كاری پشتی جه‌بهه‌ی پێ بكرێ، ساز بوو بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له قه‌ره‌داغ. دوایی له دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می په‌كه‌كه له گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستان دا له ساڵی 2000، ئه‌و قه‌رارگایه گوازرایه‌وه بۆ قه‌ندیل و له‌وێ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له ژێر كۆنتڕۆڵی په‌كه‌كه دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی بۆ سازكرا، كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له 60 كه‌سی ئێمه، واته هاوڕێی رۆژهه‌ڵاتی و 60 كه‌سیش له هاورێیانی باكوو رو باشووری رۆئاوای كوردستان (سووریا) پێكهاتبوو. له ساڵی 2000 دا كه قه‌رار بوو ئێمه كاره‌كانمان له‌وێ ده‌ست پێبكه‌ین، كه كاره‌كانمان هه‌رو وه‌ك وتم، خه‌باتی به ئه‌ندام گرتنی گه‌ریلای تازه و یارمه‌تی ماڵی و كاناڵ دۆزینه‌وه بۆ كار و فه‌عالییه‌تی تایبه‌تی په‌كه‌كه بوو. ئه‌و كاره‌ش كرا. من بۆ خۆم ئه‌و كات یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و قه‌رارگایه بووم و كاریشم به‌رپرسیارێتی له گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و كاتی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی ئه‌و كاتی ئێران بوو، كه حه‌ز ناكه‌م ناویان بێنم، چونكه ئه‌و كاته من له 2000 ـه‌وه مه‌سئوولی پێوه‌ندی له گه‌ڵ نوێنه‌رانی كوردستانی ئێران له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی بووم. كه ماوه‌ی ساڵێك له گه‌ڵیان دا كارم كردووه و ده‌توانم بڵێم، بۆ یه‌كه‌م جار بوو كه من وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌رێكی پارتی كرێكارانی كوردستان كه خه‌باتێك به ناوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرا، پێی نوێنه‌رانی مه‌جلیسم بۆ نێو كاروباری سیاسی كورد له پارچه‌كانی تر راكێشا، وه‌ك نموونه: قسه كردنی ئه‌و كاتی ئه‌وان له‌گه‌ڵ مێدیا تیڤی دا. هه‌روه‌ها تا فه‌عالییه‌ت گه‌یشته ئاستێك كه تۆزێك زه‌ره‌ری له ره‌وابتی ئێران و په‌كه‌كه دا ساز كرد، له كۆتایی ساڵی 2000 دا په‌كه‌كه منی له‌و مه‌سئولییه‌ته وه‌لانا و وه‌كوو دوورخستنه‌وه له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، منی ره‌وانه‌ی به‌شێكی تر له كار‌و خه‌بات كرد كه دوور بوو له له ساحه‌ی خه‌بات له ئێران و ئه‌ویش كار و خه‌بات له كوردستانی سووریا و خودی سووریا و لوبنان. ئه‌و كاته ئیدی له ده‌ستپێكی ساڵی 2001 ـه‌وه من له كاروخه‌باتی كوردستانی ئێرانه‌وه رۆیشتم بۆ كار له سووریا و لوبنان. ئه‌ویش كار‌و باری تایبه‌تی رۆشنبیران و كاروباری ره‌وابت و عیلاقات و سه‌رجه‌م هه‌ندێك كار بوون كه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ یانی تا كۆتایی 2003 له‌وێ مامه‌وه و دوایی كاتێك كه ئه‌مریكا هاته عێراق و حكومه‌تی سه‌دام سقوتی كرد، هه‌یه‌جان و ئهتمۆسفۆرێكی وا دروست بوو كه ئێستاكانه ئه‌مریكا له وانه‌یه هێرش بۆ سه‌ر ئێرانیش بكات و په‌كه‌كه‌ش له ناو لیستی تیرۆر دایه، ئیحتمالی هه‌یه ئه‌مریكا له په‌كه‌كه‌ش بدات. ئه‌و كات له نێو په‌كه‌كه دوو ئه‌نگیزه هه‌بوو بۆ درووست بوونی پژاك. ئه‌نگیزه‌یه‌ك هی هه‌واڵانی رۆژهه‌ڵات بوو، كه ئه‌مریكا وه‌كوو مكانیزمێك هاتۆت ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر ئێمه ئێستا ده‌ست به كار‌و خه‌باتێكی جدی نه‌كه‌ین، ئه‌و هه‌له مێژوووییه له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، كه ده‌توانین وه‌كوو میكانیزمێكی ده‌ره‌وه‌یی كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرین. ئه‌نگیزه‌ی دووهه‌میش ئه‌نگیزه‌ی په‌كه‌كه خۆی بوو، كه ده‌یویست به سازبوونی حه‌ره‌كه‌تێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه هێرشێكی ئه‌مریكا بپارێزێت. چونكه په‌كه‌كه له نێو لیستی تیرۆری ئه‌مریكا بوو و ئێستاش هه‌یه، كه به ساز بوونی پژاك كه ئوپۆزییسیۆنێكی دژ به ئێران ده‌بێت، ئه‌و كاته په‌كه‌كه ده‌یتوانی خۆی له هه‌ر چه‌شنه هێرشێكی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر خۆی بپارێزێت و ئه‌و كاره‌ش كرا. چون ئه‌و كاتی كه كۆنگره‌ی پژاكمان گرت، من ره‌وابتی دیپلۆماتی پژاكم له عێراق دا به ده‌سته‌وه بوو و چه‌ند جارێكیش مه‌ئمووری ئه‌وه كرام كه له گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان دا دانیشین و شه‌فاعه‌ت بۆ په‌كه‌كه بكه‌ین . به‌ر له‌وه‌ی كه ئێمه و ئه‌مریكا دۆستایه‌تیه‌ك دروست بكه‌ین و بتوانین وه‌كوو میكانیزم و یارمه‌تیده‌رێك دژ به جمهوری ئیسلامی به كاری بێنین، به‌ڵكوو یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئێمه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌وه بوو كه ئێمه وه‌كوو پژاك شه‌فاعه‌تی په‌كه‌كه بكه‌ین كه ئێمه هێزێكی گه‌وره‌ین و خوازیاری ئاڵ و گۆرێكی گه‌وره‌ین له ناوچه‌كه دا. وه‌ك چۆن ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ ئاڵوگۆڕ له ناوچه‌كه دا بكات، ئێمه‌ش هه‌مان ئامانجمان هه‌یه و ئێمه ده‌توانین وه‌كوو په‌كه‌كه یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره بین بۆ ئه‌مریكا. یانی ئه‌و دوو ئهنگیزهیه له پشتی سازبوونی پژاك هه‌بوو. كه هه‌ڵبه‌ت ئه‌نگیزه‌ی دووهه‌م سه‌ره‌كیترین ئه‌نگیزه بوو و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئهنگیزهیه نه‌بوایه هیچ كات ئیجازه به سازبوونی پژاك نه‌ده‌درا له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه وه‌كوو حه‌ره‌كه‌تێك بۆ كوردستانی رۆژهه‌ڵات. ئهنگیزهكهش ئه‌وه بوو كه وتم، پژاك ببێته هێزێكی شهفاعهتگهر، له لایه‌ن ئه‌مریكاییه‌كان و په‌كه‌كه‌ش له لیستی تیرۆر بێته ده‌ره‌وه. به‌ڵام ئه‌و كاره‌ش نه‌كرا و ئێمه‌ش كاتێك كه گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئیدی ناتوانین كاری سه‌ربه‌خۆ، فكری سه‌ربه‌خۆ، سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆ و رێكخستنی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت و زیاتر له وانه‌ش ئه‌و هه‌موو دووگمایه و ئه‌و هه‌موو قاڵبه‌ی كه له ناو په‌كه‌كه دابوو، ئێمه ناتوانین رزگارببین له ده‌ستی و سه‌رجه‌م هه‌موو ئینسیاتیف و ئه‌مر و نههیێك، هه‌موو تهعلیماتێك له ده‌ستی په‌كه‌كه بوو، ئێمه ناچار بووین كه له پژاك بێینه ده‌ره‌وه‌و ئیعلامی جیابوونه‌وه بكه‌ین له ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی كه كاتی خۆی پێكهێنه‌ری پژاك و پێكهێنه‌ری كاری نوێی سیاسی بوون له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌توانم بڵێم ئێستا غه‌یری دوو براده‌ر نه‌بێ ماونه‌ته‌وه كه‌سی تر له‌وێ نه‌ماوه‌ته‌وه.
====================
پ: ده‌كرێ وردتر باس له چۆنێتیی دامه‌زراندنی پژاك بكه‌ن؟ رۆڵی ئێوه له دامه‌زراندنی پژاكداچی بوو؟
و: من كاتێك له سووریا بووم، كاتی رووخانی رژێمی به‌عسی عێراق، تا كۆتایی مانگی 8ی 2003 له سووریا بووم، ئه‌و كات عوسمان ئۆجه‌لان پێوه‌ندی كرد له گه‌ل من دا، كه بگه‌رێمه بۆ شاخ و ده‌یانه‌وێ حه‌ره‌كه‌تێك بۆ كوردستانی ئێران ساز بكرێت و له‌و حه‌ره‌كه‌ته دا بتوانم نه‌قش و رۆڵیێكی ئهكتیڤم هه‌بێت، منیش له سه‌ر داخوازی به‌رێز عوسمان ئۆجه‌لان له سوریاوه بۆ قه‌ندیل گه‌ڕامه‌وه و كاتێك مه‌سه‌له‌كه‌م زانی ته‌ماشام كرد ساز بوونی پژاك وه‌كوو ئه‌نگیزه‌یه‌ك بوو بۆ ئێمه، ئێستا به ناوی په‌ژاك یا هه‌ر ناوێكی تر. بۆ ئێمه ئاواتێكی له مێژینه بوو كه حه‌ره‌كه‌تێكی موستقل ساز بكرێت بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام به داخه‌وه كاتێك هاتمه قه‌ندیل كه ته‌ماشا ده‌كه‌م، یانی من وه‌كوو خۆم، وه پێشم وابوو زۆر براده‌ری تریش هه‌ر ئه‌نگیزه‌یان هه‌بوو كه حه‌ره‌كه‌تێكی موسته‌قل و سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت، به‌ڵام له پشتی په‌رده‌وه وه‌كوو وتم، ئه‌نگیزه‌ی تر هه‌بوو، ئه‌نگیزه‌ی تر ئه‌وه بوو كه كارتێك بێت بۆ ئه‌مریكاییه‌كان له لایه‌كه‌وه كه زۆر سه‌ره‌كی و گرنگ بوو، چون با له بیر نه‌كه‌ین چه‌ند رۆژ به رله لێدانی به‌عس و سه‌دام له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئه‌مریكاییه‌كان به موشه‌ك ناوچه‌ی هه‌ورامانیان موشه‌ك بارانكرد، كه ئه‌و گروپه ئیسلامییه توندڕه‌و و تیرۆریستانه له‌وێ بوون. جا ئه‌م ترسه‌ش له ناو په‌كه‌كه هه‌ر هه‌بوو، كه مه‌بادا ئه‌مریكا له په‌كه‌كه‌ش بدات، وه‌ك چۆن له ئه‌نسارولئیسلامی دا، ترسێكی واش هه‌بوو كه په‌كه‌كه‌ش لێ بدرێت، ئه‌نگیزه‌ی هه‌ره به هێز ئه‌وه بوو، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌كوو ئه‌نگیزه‌یه‌كی تریش كه هه‌ر له نێو ئه‌و ئهنگیزهیه دایه كه ئه‌نگیزه‌ی ئێمه نه‌بوو، ئه‌نگیزه‌ی په‌كه‌كه بوو، كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات، زه‌رووره‌تێك هه‌بێت، په‌ژاك وه‌كوو كارتێك دژ به ئێرانیش به‌كار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مریكییه‌كان په‌كه‌كه و پهژاكیان به ره‌سمیه‌ت ناسی، ئه‌و كاته په‌كه‌كه ده‌توانێ په‌ژاك وه‌كوو كارتێك، كارتێكی فشار له سه‌ر ئێران به‌كار بێنێت بۆ موتاڵبه كردنی زۆر شت، چونكه ده‌زانین په‌كه‌كه به درێژایی مێژووی ته‌مه‌نی خۆی رهوابتێكی له گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بووه، ئه‌و رهوابته جار جار ناقوووڵه، جارجار ناتهسكه، جارجاریش زۆر به‌رفره بووه، زۆر جار ئێران ئیمتیازی له‌و ویستووه، زۆر جاریش په‌كه‌كه داوای ئیمتیازی له ئێران كردووه، به‌ڵام من پێموایه ئێستا كه په‌ژاك ساز ده‌بێت، كارتێكی باشه كه دژی ئێران به‌كار بێت. ئه‌مه بوو كه ده‌یانه‌ویست وه‌كوو كارتێكیش دژی ئێران به كاری بێنین و ئه‌مرۆش زۆر یه‌ك له‌و شتانه‌ی ده‌بینین كه په‌ژاك دایم وه‌كوو كارتێك دژی ئێران به‌كار دێت.
كاتێك من گه‌یشتمه قه‌ندیل ته‌ماشا ده‌كه‌م زۆرێك له هه‌ڤاڵانی رۆژهه‌ڵاتیان كۆكردۆته‌وه، ده‌توانم بڵێم 120 كه‌سێك بوون، كه 60 كه‌سیان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون، 60 كه‌سه‌كه‌ی تریش خه‌ڵكی باكوور و باشووری رۆئاوای كوردستان بوون. دوایی ئه‌و كاته‌ی كه ده‌یانه‌ویست ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سازبكه‌ن، به‌رێز عوسمان ئۆجه‌لان به‌رپرسیارێتی مه‌سه‌له‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو وه‌كوو سازكردنی ئه‌و رێكخراوه تازانه، هه‌ر ناوی په‌ژاكیش پێشنیار و ناوێك بوو كه عوسمان ئۆجه‌لان له سه‌ر ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ی دانا، ئێمه وه‌كوو هه‌ڤاڵانی رۆژهه‌ڵات موافقی ئه‌و ناوه نه‌بووین، یانی ده‌توانم بڵێم 99% ی ئێمه موخالیفی ئه‌و ناوه بووین. ئێمه وه‌ك هه‌ڤاڵانی رۆژهه‌ڵات پێشنیاری زۆر ناومان كرد، كه یه‌كێكیان هه‌ر ئه‌و ناوی یه‌كیه‌تیی دێموكراتی كوردستانه بوو، كه به‌ر له ساز بوونی په‌ژاك، چونكه ئێمه نیمچه حهرهكهتێكمان هه‌بوو له ناو په‌كه‌كه دا به‌ناوی بزاڤی یه‌كیه‌تی دیموكراتی كوردستان، یانی زۆر ئیسرار ده‌كرا كه ئه‌م ناوه ئه‌بێ ببێت، به‌ڵام ناوه‌كه قه‌بووڵ نه‌كرا، كه هۆی سیاسی و عاتفی خۆی هه‌بوو له لایه‌ن عوسمان ئۆجه‌لانه‌وه كه ناوی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ی ناو نا پارتی ژیانی ئازادی كوردستان.
===============
پ: هۆكای جیا بوونه‌وه‌تان له پژاك و ئامانجتان له دامه‌زراندنی پژاكی نوێ چ بوو؟ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو دا چه‌ندین جار چه‌ند گروپێك له له په‌كه‌كه‌و پژاك جیابوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریش گه‌ریلای رۆژهه‌ڵاتیه‌كان وازیان له‌و حیزبه هێناوه. هۆكاری ئه‌و دابڕانانه له چی دا ده‌بێنی؟
و: وه‌ك له پرسیاری یه‌كه‌م دا عه‌رزم كردێت، په‌كه‌كه ده‌توانم بڵێم تا ساڵانی 95 و 96، ته‌نانه‌ت تا 99ش هێزێكی نه‌ناسراو بوو بۆ كوردستانی ئێران، یانی ئێمه وامانده‌زانی له ساحه‌ی كوردستان دا یه‌كه‌م هێزه. له راستیش دا له رووی هێزه‌وه، له رووی ئیمكاناته‌وه، به‌ڵێ یه‌كه‌م هێز بوو، به‌ڵام تا كه‌سێك نه‌ڕواته نێو سیسته‌می په‌كه‌كه‌وه ناتوانێ په‌كه‌كه بناسێت.
پێش هه‌موو شتێك په‌كه‌كه له باری فكرێوه دوگمه، یانی فكرێكه ده‌ڵێ یا ره‌ش یاسپی و ئه‌وه بۆ ئێمه قه‌بووڵ نه‌ده‌كرا، وه‌كوو ئیختلافێكی فكری كه له گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌مانبوو، ئێستا چ به ناوی په‌ژاك بووبێت، چ به ناوی هه‌ر حه‌ره‌كه‌تێك بووبێت، چ به ناوی هه‌ر ئۆرگانێكی تر ببوایه، ئێمه ئیختلافی سه‌ره‌كیمان فكری بوو، یانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و فكره دوگمه ئیدی نه‌مانده‌توانی له نێو حه‌ره‌كه‌تێكی سیاسی دا خۆمان ببینینه‌وه، حه‌ره‌كه‌تێكی سیاسی ناتوانێ دوگم بێت، حه‌ره‌كه‌تێكی سیاسی ده‌بێ زۆر پلۆرالیست بێت، له حاڵه‌تێك دا ئێمه له كاری سیاسیی خۆمان زۆر مواجه ده‌بووین له گه‌ڵ زۆر مه‌وانع و خه‌تی سوور دا و ئه‌و خه‌تی سووره ئیجازه‌ی پێ نه‌ده‌داین كه كاروباری سیاسیمان، كاروباری راگه‌یاندنمان، كاروباری رێكخستنمان و كاروباری دیپلۆماسیمان، به شێوه‌یه‌كی ئازادانه و به شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌تر و دیموكراتیكانه بچێته پێشه‌وه، ئه‌مه به‌شێكی، به‌شێكی تریش ئه‌وه بوو له راستی دا په‌ژاك تا رۆژی ئه‌مرۆش هیچ مه‌شرووعێك و هیچ پرۆژه‌یه‌كی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیه و په‌كه له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه‌ی كه كارێك یان له راستی دا به‌رنامه‌رێژییه‌كی راست و دروست بێت و له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا بێت، بۆ كوردستانی ئێرانی پێ نه‌بووه و ئه‌مرۆش پێی نییه. په‌ژاك وه‌كوو كارتێك سازبوو، وه‌كوو خه‌نجه‌رێك دروست بوو، دوو له‌به‌ی هه‌بوو، ئه‌و له‌به‌یه جارجار بۆ ئه‌مریكا و جار جاریش بۆ ئێران به كار دێت و ئه‌مرۆ وه‌كوو ئێمه ده‌بینین ئه‌گه‌ر بڵێین شهڕَی چه‌كداری نه‌كراوه، شه‌ڕی چه‌كداری زۆر زۆر كراوه، كۆمه‌ڵه‌كان و دێموكراته‌كان زۆر له پهژاكیان شه‌ڕی چه‌كداری زیاتر كردووه، ئه‌گه‌ر بڵێین په‌ژاك ئه‌وڕۆ نهوئاوهرییهك یا په‌كه‌كه نهوئاوارییهكی هێناوه‌ته ناو خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هیچ نهوئاوهرییهكی نه‌هێناوه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی چه‌كداری نهوئاوهرییه، به‌ر له ئه‌وان كۆمه‌ڵه‌كان و دێموكراته‌كان به ده‌یان و سه‌دان شه‌ڕی گرانیان كرد له گه‌ڵ جمهوریی ئیسلامی دا. به‌ڵام، ئایا جمهوری ئیسلامیان پێ رووخا؟ له حاڵه‌تێك دا ئه‌و كاته ئاوانتاژێكی زۆر گه‌وره‌تریش هه‌بوو، شه‌ڕی عێراق هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئێران‌دا. ئه‌وه بۆ خۆی یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره بوو كه ده‌بوایه ئێرانیان پێ بڕووخاندایه، به‌ڵام ئایا ئێرانیان پێ رووخا؟ نه‌ك هه‌ر ئێران نه‌رووخا، به‌ڵكوو ئه‌و شه‌ڕه چه‌كدارییه توانی كوردستان زۆر زۆر میلیتاریزه‌تر، كوردستان زۆر زیاتر بكه‌وێته ژێر حاكمییه‌تی جمهوریه‌تی ئیسلامیه‌وه، ئێستا په‌ژاك یان په‌كه‌كه‌ش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌ی رابردوو دا كار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ كوردستان دیسان میلیتاریزه ببێته‌وه، ده‌یانه‌وێ دیسان كوردستان له عومران و ئابادییهك دا كه ده‌بێ بیبێت مه‌حرووم بكرێت، دیسان ده‌یانه‌وێ ساحه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ئاڵۆزی ونائه‌منی تێدا ببێت، به ناوی دیفاعی مهشرووعیشهوه ئه‌و كاره ده‌كرێ، كه من پێم وایه هیچ دیفاعی مه‌شروع نیه، چونكه ئه‌و رۆیشتووه، رێك سه‌ری سنووره‌كانی گرتووه، به شه‌ڕ هاتن له گه‌ڵ چه‌ند دانه نیرووی ئینتزامی دا یان به شه‌ڕ هاتن له گه‌ڵ چه‌ند دانه پاسدار دا یان چه‌ند دانه به‌سیجی دا، یا به قه‌ولی ئه‌وان له گه‌ڵ چه‌ند دانه جاش دا، ئه‌مه پێی ناڵێن دیفاعی مه‌شرووع، ئه‌مه پێی ناڵێن شه‌ڕی چه‌كداری كردن له گه‌ڵ رێژیمێك به‌و گه‌وره‌یی و به‌و زلهێزییه. هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و شه‌ڕانه زیاتر مه‌جال خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جمهوری ئیسلامی پیستر خراپتر و دڕندانه تر له نێو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا بجوڵێته‌وه. ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه ئیختلافاتێك بوون كه له گه‌ڵ په‌كه‌كه له گه‌ڵی مواجه بووین، چونكه ده‌مانزانی كه په‌كه‌كه ئێمه وه‌كوو كارتێك به كار دێنێت، كه وایش بوو، یانی هه‌ر له سه‌رده‌می ئێمه بۆ خۆمان، وه‌كو كارت هه‌م له گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان دا به‌كاریان ده‌هێناین، هه‌م له گه‌ڵ ئێران دا به كاریان ده‌هێناین، له حاڵه‌تێك دا ئێمه موخالفی شه‌ڕی چه‌كداری بووین، له حاڵه‌تێك دا ئێمه موخالفی ئه‌وه بووین كه حه‌ره‌كه‌تێك به‌و شێوه له ناو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا بكرێت، پهژاكێك یا هه‌ر حه‌ره‌كه‌تێكی سیاسی كه بۆ كوردستانی ئێران ئێمه ده‌مانه‌ویست، حه‌ره‌كه‌تێكی سیاسی، هاوچه‌رخی، مۆدێرنی، دێموكراتی لیبڕاڵ بێ كه بتوانێت، خهلهئی فكری و خهلهئی سیاسی و خهلهئی ته‌شكیلاتی پڕ بكاته‌و، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و نه‌وعه حه‌ره‌كه‌ته‌ی كه په‌كه‌كه ده‌یه‌ویست دیسان خهلهئهكهی زۆرتر كرد، ئه‌وڕۆكانه ته‌نیا چینێك كه روو ده‌كاته په‌كه‌كه، كام چینن؟ چینێكن كه چینی گه‌نج و چینی منداڵی ناو مه‌دره‌سه‌كان و چینهایهكی كرێكار‌و چینێكی فه‌قیر رووی تێده‌كات، ئه‌وه‌ی كه چینێكی زانا بوونی له گه‌ڵ دبێ و تێگه‌یشتنی له گه‌ڵ دابێت، روو‌و ناكاته نێو چیا و ده‌ست بداته كڵاشینكۆفێك، كه هی 45 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌و له موقابیل زلهێزێكی وه‌كوو ئێرانه‌وه ده‌ست بكا به شه‌ڕ كردن. ده‌توانم بڵێم ئه‌نگیزه‌كانی جودا بوونه‌وه له په‌كه‌ك زۆر بوون ، یانی یه‌ك ئه‌نگیزه نه‌بوو، ئێستا ئه‌نگیزه‌ی ئێمه ئه‌وه‌بوو كه په‌كه‌كه بكه‌ینه به‌سته‌رێكی موناسبه بۆ كاری سیاسی، به‌ڵام دوایی ده‌ركه‌وت ناتوانێ به‌سته‌رێكی مناسب بێت بۆ ئێمه، ئه‌وه بوو ئێمه جودا بووینه‌وه و سه‌رله نوێوه ئه‌و هێزه و ئه‌و تواناییه‌ی كه هه‌مانبوو، به‌گه‌ڕمان خسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه بتوانین كارێكی سیاسی بكه‌ین، به‌ڵام ئهنگیزههایهكی تر كه هه‌بوون، كه‌سانێك بوون كه له شۆڕش ماندوو ببون، 20 ساڵ له چیا، 30 ساڵ له چیا، زۆر كه‌س هه‌بوون عوزوێكی خۆیان له ده‌ست داوه ئیدی كاری سیاسیان پێ ناكرێت، یا ئیمكاناتی كاری سیاسیان پێ نه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه ئهنگیزهكان جودا بوون، هه‌ندێك ئه‌نگیزه هه‌بوون شه‌ڕی ناوخۆیی خودی په‌كه‌كه بوون، له په‌كه‌كه جیا بوونه‌وه به تایبه‌ت ده‌توانم بڵێم زۆریه‌ك له هاوڕێیانی باكووری كوردستان ئیختلافاتی ئه‌وان ئیختلافی ده‌سه‌ڵات بوو له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی خودی په‌كه، له دوای گرتنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان شه‌ڕی ئه‌وه هه‌بوو كه كێ ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م بێت له ناو په‌كه‌كه. به تایبه‌ت ئه‌و شه‌ڕه له نێوان عوسمان ئۆجه‌لان و له نێوان سه‌ركردایه‌تیی تر هه‌بوو. عوسمان ئۆجه‌لان خۆی به ئینسانێكی ریفۆرمیست، خۆی به ئینسانێكی نوێ خواز و به عنوانی ئه‌وه‌ی كه برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌و ده‌بێ خاوه‌نی په‌كه‌كه بێت له دوای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ئه‌و به‌و شێوه‌یه نێزیكی مه‌سه‌له‌كه ده‌بۆوه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ئێمه‌ی هه‌ڤاڵانی رۆژهه‌ڵات زۆر جیاوازتر بوو له‌و مه‌سه‌له‌یه و له نێو براده‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش دا دیسان ئهنگیزههای جودا جودا هه‌بوون له جودا بوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه. تێمان دا هه‌بوون ئه‌نگیزه‌ی جودا بوونه‌وه‌ی ئه‌وه بوو كه ژیانێكی اجتماعی هه‌بێت، ژیانێكی ئاسایی و ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئهوڕیانه ده‌ست پێبكات، پێیوابوو كه شۆڕش هه‌ڵه‌یه پێیوابوو كه خه‌باتی سیاسی ناكرێ له به‌ر ئه‌وه له نێو ئه‌وانیش دا كه‌م و كورتی هه‌بوو. به‌ڵام ئێمه وه‌كوو یه‌كه‌م گرووپی مونسه‌جم كه له په‌كه‌كه جیا بووینه‌وه، ته‌نها ئه‌نگیزه‌یه‌ك كه ههمانبووئهنگیزهی كاری سیاسی بوو، ئه‌وه بوو كه درێژه به كار و خه‌بات بده‌ین له حه‌دی توانای خۆمان دا.
===============
پ: ئایا هێزی رزگاری كوردستان “ه.ر.ك” كه ده‌گوترێ باڵی سه‌ربازیی پژاكه، به‌راستی بوونی هه‌یه یا هه‌ر ناوێكه و بۆ راگیهندنهكان. چونكه وه‌ك باس ده‌ركێ هێزێكی سه‌ربازیی سه‌ربه‌خۆ به ناوی ه.ر.ك بوونی نییه و ئه‌وه‌ی كه هه‌یه هه‌ر به تهنیاـ ه.پ.گ یه؟
و: وه‌ڵڵا تا ئه‌و جێگایه‌ی كه من تێیدا بووم و تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ئێستاكانهش لێی ئاگادارم، شتێك به ناوی هێزی رزگاری كوردستان “ه.ر.ك” وجودی نیه، په‌كه‌كه هه‌موو ئۆرگان و هه‌موو نه‌هادێكی یه‌كه و هه‌مووی له‌ژێر یه‌ك مه‌رجه‌عییه‌ت دایه، هه‌مووی “ه.پ.گ” یانی شتێك به ناوی “ه.ر.ك” نییه و هه‌تا مه‌سئولی هێزی چه‌كداریان تا ئه‌م كۆنگره‌ی سێهه‌مه كه به‌رگوزار بووه، هاوڕێیه‌كی باكووری كوردستانه به ناوی ئامه‌د مه‌ڵازگرد، خه‌ڵكی باكووری كوردستانه و جبێگرهكهشی خه‌ڵكی باكووری كوردستانه و فه‌رمانده‌كانیان هه‌مووی خه‌ڵكی باكووری كوردستانن و زۆریه‌ك له‌و شه‌ڕڤانانه‌ی كه هه‌ن هه‌موویان خه‌ڵكی پارچه‌كانی تری كوردستانن و به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ په‌كه‌كه دا ناگونجێت كه هێزێكی موستهقلی چه‌كداری به ناوی “ه.ر.ك” له چوارچێوه‌ی پژاك دا هه‌بێت، چه‌نكه پژاك بۆ خۆی نههادێكه له نههادهكانی په‌كه‌كه، “ه.ر.ك”ش نههادێكه له نههادهكانی په‌كه‌كه، وابه‌سته‌گییه‌كی ته‌واوی به “ه.پ.گ” ه‌وه هه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی نییه.
==================
پ:تۆ پێت وانییه ئاراسته‌ی خه‌باتی په‌كه‌كه به‌ره‌و باكووری كوردستان و دروشمی كوردستانی گه‌وره و دروشمگه‌لی له‌و شێوه‌یه و چالاكییه‌كانی له پارچه‌كانی تر به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌نیا بۆ راكێشانی لاوه‌كان به‌ره‌و ئه‌و حیزبه‌یه؟
و: من وه‌كوو كوردێك، یانی كوردێكی نه‌ته‌وه‌یی پێم خۆش نییه كه كوردی باكووری كوردستان یا باشووری كوردستان یارۆژههڵاتی كوردستان یا رۆژئاوای كوردستان، یارمه‌تی یه‌كتر نه‌ده‌ن، ئێمه پێمان خۆشه كوردی هه‌ر پارچه‌یه‌ك یارمه‌تی پارچه‌كه‌ی تر بدات، ئێمه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بهاتبایه و به‌ڕاستی شه‌فاف بووایه له كاری سیاسیی خۆیدا و كاری بۆ باكووری كوردستان بكردایه و وه‌لی له سه‌ر حسابی پارچه‌كانی تر نه‌بوایه، ئێستاكانێش له وانه‌یه كارم هه‌ر بۆ په‌كه‌كه بكردایه، له‌وانه‌یه خهباتگێرێتیم هه‌ر بۆ په‌كه‌كه و باكووری كوردستان بكردایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌باتی حزبێك له سه‌ر حسابی پارچه‌یه‌كی تری كوردستان ته‌واو بوو، ئه‌و خه‌باته به ناڕه‌وا ده‌زانم. په‌كه‌كه له سه‌ر گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تهسهڕووفێكی نێگه‌تیڤی كرد نه پۆزه‌تیڤ یانی خۆزیا كوردی كوردستانی ئێرانی جه‌هه‌ت دههی بكردایه بۆ خاتری ئه‌وه‌ی كه خزمه‌تی باكووری كوردستانیان بكردایه، هیچ موخالیفهتێك نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وڕۆكانه به‌ڕاستی له درێژه‌ی ئه‌و سێ چوار ساڵه‌ی رابردوو دا ده‌توانم بڵێم په‌كه‌كه نه‌ك خزمه‌تی هه‌تا باكووری كوردستانیش به شیێوهیهكی دروست ناكات، به‌ڵكوو نه‌وعێك سه‌ر لێشاوانیشی له ناو خه‌باتی رزگاریخوازی میلله‌تی كورد دا ساز كردووه، یانی ئه‌و هه‌موو پتانسییهلهی كه له نێو كوردستانی رۆژهه‌ڵات دا هه‌یه، ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا هه‌یه، به شوێنی ئه‌وه‌ی كه كانالیزهی حه‌ره‌كه‌تێكی سیاسی باشی رێك و پێك تایبه‌ت به رژهه‌ڵاتی كوردستان بكرێت، ئێمه بۆ خۆمان له ناو په‌كه‌كه بووین، ئه‌گه‌ر 100دانه ئیسانمان بهێنایه‌ته ناو په‌كه‌كه، 100 دانه شهڕڤانتمان ته‌ڤڵی په‌كه‌كه بكردایه، له‌نێو ئه‌و 100 شهڕَڤانه، ئه‌گه‌ر 5 دانه‌یان به كه‌ڵكی هیچی نه‌خواردبایه ئه‌یاندا به ئێمه كه ئێوه كاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی پێ بكه‌ن، ئه‌و 95هی كه به كار ده‌هات ئه‌یاننارد بۆ باكووری كوردستان، و ئه‌یانخسته ناو شه‌ڕه‌وه، و له ناو شه‌ڕیشه‌وه خۆ شتێكی زۆر ئیعتیادییه، شه‌هید ئه‌بێت و ئه‌كوژرێت، لێره نه‌تیجه ئه‌گرین، یانی زۆر جار بووه كێشه‌مان له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه ئه‌وه بوو، كه بابه ئه‌و كادرانه‌ی كه به‌ده‌رد ئه‌خۆن، ئه‌و كادرانه‌ی كه تێگه‌یشتنیان هه‌یه، ئه‌و كادرانه‌ی كه ئیمكاناتێكی فكری باشیان هه‌یه، با له خدمه‌تی خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا بوووایهن، به‌ڵام وڵامی ئه‌وان ئه‌وه بوو ئێوه پارچه‌چێتی ئه‌كه‌ن، به‌و شێوه سه‌ركوت ئهكراین، له حاڵێك دا ئه‌بوایه باشترین هێز بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌رخان بكرایه. كه‌چی ئه‌و ئینسانانه‌ی كه به عه‌مه‌ل نه‌ده‌هاتن، چ له باكووری كوردستان دا، چ له رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوای كوردستان دا، ئه‌وانه‌یان كۆده‌كرده‌وه و له نێو په‌ژاك دا. من ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی كه پژاكی درووست كرد، 4ـ5كه‌س بوون و ئه‌وه‌ی كه پژاكی برد به‌ڕێوه تا 6 مانگی یه‌كه‌می چوار پێنچ كه‌س بوون، له غه‌یری ئه‌وانه یا ئیدی كه‌سێكی تر نه‌بوو. ئه‌و چوار پێنچ كه‌سه دوو براده‌ر ئێستا ماونه‌ته‌وه كه حه‌ز ناكه‌م ناویان ببه‌م و یه‌كیان خۆم بووم و ئه‌وانه‌ی كه پژاكیان ده‌برد به‌ڕێوه له په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ر نه‌ده‌بون، یانی ئه‌وانی دی هه‌موو ئینسانهایهك بوون كه له شه‌ڕ دا یا قاچیا ن یا ده‌ستیان یا چاوێكیان له ده‌ست دابوو، یا نهخۆشینهایهكیان هه‌بوو، ده‌یانهێنا و ده‌یانكوت ئه‌وه بۆ كار‌و خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له نێو په‌كه‌كه دا فه‌لسه‌فه‌و ئیدئۆلۆژییه‌ك هه‌یه، كه ئه‌و فه‌لسه‌فه‌و ئیدئۆلۆژیه ده‌ڵێ ده‌بێ هه‌موو شتێك له خزمه‌تی باكووری كوردستان دابێت، پێیانوایه تا باكووری كوردستان ئازاد نه‌بێت هیچ پارچه‌یه‌كی تر ئازاد نابێت، به‌و بۆنه‌شه‌وه هیچ كات نه‌یانویست هیزی ئه‌كتیڤ، هیزێك كه زۆر فه‌عال و به قوه‌ت بێت له نێو رێكخستنه‌كانی تر دا جێگای خۆیان بگرن، هه‌موویان كۆده‌كردنه‌وه یا له گه‌ڵ هه‌په‌گه دا ده‌یانناردن بۆ باكوور یا له نێو ده‌م و دهزگاهایهك كه دوور ببوایه له خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌یانهێشته‌وه و ئیشیان پێ نه‌ده‌كرد، ده‌توانم بڵێم له ماوه‌ی چه‌ند ساڵیك دا كه له نێو په‌كه‌كه دا بووم، به ده‌یان و سه‌دان هه‌ڤاڵی باكووری كوردستان ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا كراون، به‌ڵام له تاریخی رۆهه‌ڵاتی كوردستان دا كه 10 ساڵه بۆ په‌كه‌كه خه‌بات ده‌كا، پێم وانیه تا ئێستاكانه 5 تا 6 كه‌س ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا كرابێت، له كاتێك دا ئه‌و هه‌مووه ئینسانی تێگه‌یشتوو، ئه‌و هه‌مووه ئینسانی زانا هه‌بوون، كه ده‌یانتوانی به ناردنیان بۆ ئوروپا بۆ وڵاتانی تر ئه‌وانه پێبگه‌ن ئه‌وانه باشتر په‌روه‌رده ببن و ئینسانهایهكی سیاسی و دیپلۆماتی باشیان لێ ده‌ربێت و بتوانن باشتر خزمه‌تی پارچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام بۆ نه‌كراوه ئه‌وه ئیدی ئه‌بێ ئه‌وان وڵام بده‌نه‌وه.
===============
پ: راسته ده‌وترێ له ناو په‌كه‌كه دا زمانی توركی زمانی ره‌سمییه؟ به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه زمان یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین فاكته‌ره‌كانی دروست بوونی نه‌ته‌وه و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، پێت وانییه ره‌سمی بوونی زمانی توركی له ناو په‌كه‌كه دا له گه‌ڵ دروشمه‌كانی ئه‌و حیزبه زۆر ناته‌بایه؟
و: وه‌ڵڵاهی تا ئه‌و رۆژه‌ی كه له نێو په‌كه‌كه دابووین و تا رۆژی ئه‌و رۆش كه موتابعه‌ی مه‌كتوباتی ره‌سمی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین، زمانی ره‌سمی و مه‌كتوباتی ره‌سمی په‌كه‌كه توركییه، سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه به توركی حاكمه، زمانی دیپلۆماسی و سیاسیی و راگه‌یاندن و نهوشتاری توركییه، له‌و دواییانه هه‌وڵ درا كه زمانی كوردی پێش بكه‌وێ، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه نه‌یویست، زمانی كوردی پێش بكه‌وێ هه‌ر هه‌ڤاڵانی باكوور بوون، ئه‌وه‌نده به توركی عاده‌تیان گرتووه، ته‌نانه‌ت هه‌ڤاڵانی پارچه‌ی تر كه ده‌رۆیشتنه ناو په‌كه‌كه، به‌ر له‌وه‌ی كه فیری كرمانجی ببن، فێری توركی ده‌بوون و ته‌بعه‌ن ئه‌ویش یه‌كێك له‌و كیشانه‌ی ئێمه بوون، به‌ڵام ئێمه ئێستاش هه‌ر پێمانوایه كه مه‌تره‌ح كردنی ناسیۆنالیزمی كوردی له لایه‌ن زۆر گروپ و رێكخراوه‌وه، ئه‌ز جومله مه‌سه‌له‌یه‌كی پۆپۆلیستییه، بۆیه له پشتی مهسهلهكهوهی زۆر مه‌سه‌له هه‌ن، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون نه‌بێ. په‌كه‌كه له سه‌ر ئه‌ساسی فكرێكی چه‌پ دامه‌زراوه، كاتێك كه ئیدئۆلۆگی په‌كه‌كه توركه تۆ ده‌ته‌وێت چ خه‌باتێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كوردی كوردستان بكرێت، ئیدئۆلۆگی په‌كه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ عه‌بباسه، هه‌ڤاڵ عه‌باس به ره‌چه‌ڵه‌ك و به دایك و باب توركه، ته‌واوی نووسراو و قسه و ته‌علیماتی به توركیه، تۆ ده‌ته‌وێ یانی به زمان و نهوشتارو و ته‌علیمات و رههنمودی توركی تۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆت پێش بخه‌یت، یانی په‌كه‌كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه حزبێكی ماركسیست لێنێنیستی بووه و هیچ ئیعتقادێكی به مه‌سه‌له‌ی كورد و كوردستان له چوارچێوه‌ی مه‌سائیلی میللی دا نه‌بووه و ته‌نیا ئه‌وه‌ی كه له بیر و و باوه‌ڕی ده‌ستپێكی ئه‌وان ئه‌وه‌بووه كه كوردستان حه‌ڵقه‌ی زه‌عیفی خاوه‌ر میانه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی حه‌ره‌كه‌تێكی سوسیالیستی له مه‌نتقه‌ی خاوه‌ر میانه. یانی كوردستان ئه‌وه‌نده بۆ ئه‌وان ئه‌رزشی هه‌بووه. ئه‌وڕۆش ههروادیاره، یانی ته‌ماشا ده‌كه‌ین مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له توركیا هاتۆته كۆنفێدرالیزمی دێمۆكراتیك، كۆنفێدرالیزمی دێموكراتیكیش پرۆژه‌یه‌كی سیاسی نییه، پرۆژه‌یه‌كی جڤاكییه هه‌ر وه‌كوو به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ خۆی ئیشاره‌ی پێ ده‌كات، یانی ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی ببوایه، ده‌بوایه ئه‌گه‌ر له سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی كوردی وازیان هێنا، لانی كه‌م فیدرالیزمیان مه‌تره‌ح كردبایه، لانیكه‌م به شێوه‌یه‌كی تر مه‌سه‌له‌كه مه‌تره‌ح بكریایه، یانی له داخوازییه‌كانی میلله‌تی كورد نه‌هاتبانه خوارێ، به‌ڵام ئه‌وڕۆكانه ده‌بینن خواسته‌ی په‌كه‌كه بۆ حه‌ل كردنی كێشه‌ی كورد له باكووری كوردستان له رۆژئاوای كوردستان له رۆهه‌ڵاتی كوردستان چییه، كۆمه‌ڵگایه‌كی دێموكرات، ئه‌وه‌نده، كه هه‌تا نه خودموختارییه، نه فیدرالیزمه، نه سه‌ر به‌خۆییه، مه‌سئه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵگاییه، یانی له چوارچێوه‌ی كونفیدرالیزمێكی كۆمهڵگاییدا كێشه‌كان له به‌ینی كورد و تورك و فارس و عه‌ره‌ب دا چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌وه‌تا له توركیا، هه‌تا بۆ توركیا ده‌ڵێن عهفوێكی گشتی ده‌ربكرێت ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه. یانی ئه‌وه له گه‌ڵ كام خه‌باتێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی دا جۆر ده‌ردێت.
===============
پ: ئێوه پاش جیا بوونه‌وه له پژاك یه‌كیه‌تیی دێموكراتی كوردستانتان دامه‌زراند. ئێوه بۆ تێكه‌ڵ به حیزبه‌كانی تر نه‌بوون؟ جیاوازی ئێوه له گه‌ڵ حیزبه‌كانی تر چییه؟
و: وه‌كوو عه‌رزم كردن ئه‌و ئهنگیزهیهی كه پاڵی به ئێمه‌وه نا له نه‌وه‌دو شه‌شه‌وه له گه‌ڵ په‌كه دا بین، ئه‌و ئهنگیزهیه ئێستاش هه‌ر هه‌یه و به جودا بوونه‌وه‌مان له په‌كه‌كه مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه په‌یمان به ئیشتباهاتی خۆمان بردووه و ئه‌و حیزبانه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ته‌واون و هیچ كه‌م و كورتییه‌كیان نییه و ده‌بێ بچینه ناو ئه‌وان، ئه‌وه تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه، ئێمه پێمان وایه ئه‌و هه‌ڵانه ئێستاكانیش هه‌ر هه‌ن، ئه‌و هه‌ڵانه ئێستاكانێش هه‌ر زه‌قترن له هه‌ر كات و زه‌مانێكی پێشتر دا، یانی ئه‌و خهلهئی سیاسییه، ئه‌و خهلهئی فكرییه، ئه‌و خهلهئی رێكخستنییه، ئێستاكانێش هه‌ر هه‌یه، پێویستی به هێزێكی سێهه‌م ئهنتلهكتوال و ئاكادیمێك هه‌یه كه بتوانێ پڕی بكاته‌وه، یانی پێویستی به هێزێكی سێهه‌م هه‌یه، كه بتوانێ ئه‌و خهلهئانه پڕبكاته‌وه، ئه‌نگیزه‌ی ئێمه‌ش كه نه‌چووینه نێو حزبه‌كانی دی هه‌ر به‌و شێوه‌یه بوو، چه‌نكه ئه‌و حیزبانه په‌كه‌كه چه‌نده گۆڕانكاری به سه‌ر خۆیدا هێناوه، ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده گۆڕانكاریان به سه‌ر خۆیان دا هێناوه، یانی شتێكی تازه‌یان نییه كه ئینسان بتوانێت به رووی خۆیان دا بپێچێت، چونكه مه‌سه‌له ته‌نیا رزگاریی میلله‌تی كورد نییه، زۆر مه‌سایلی دیكه هه‌ن، ئه‌وڕۆ مه‌سایلی كۆمهڵگاییمان زۆر زۆره، مه‌سایلی جه‌وانان هه‌یه، مه‌سایلی ژنان هه‌یه، مه‌سایلی موحیتی زیست هه‌یه، مه‌سایلی ئازادی تاكی كورد هه‌یه، ئه‌مانه به‌و حیزبانه‌ی كه ئێستاكانه هه‌ن، چاره‌سه‌ر ناكرێت، پێویستی به هێزێكی سێهه‌م هه‌یه، كه بتوانێت هه‌م كاری سیاسی بۆ كورد بكات و هه‌میش بتوانێت تاكی كوردیش بتوانێ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد، بتوانێ مه‌سه‌له‌ی ژن و جوان، له چوارچێَوهی، وه‌كوو جه‌وان و ژن چۆن ده‌یه‌وێت، وه‌كوو ئازادی فه‌رد چی هه‌یه‌و چۆنه، وا ده‌بێ ئیش بكات. به‌ڵام نه ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتییه‌كی لاوان هه‌بێ له نێو حزبێك دا یه كییهتییهكی ژنان هه‌بێت له ناو حزبێك دا، ئه‌وا مۆدێلهایهكی زۆر كۆنه‌و ده‌بێ ئاڵ و گۆڕی به سه‌ر دابێت. جیاوازیی ئێمه‌ش له گه‌ڵ ئه‌وان دا ئه‌وه‌یه كه ئێمه هێزێكی گه‌نجین، ده‌توانم بڵێم كه ئێمه مناڵی ئینته‌رنێتین، منداڵی یاهوو و ماسینجه‌ر و گوگڵین، منداڵی ده‌ورانی شه‌ڕی سارد نین، منداڵی عهسرێكین كه پێی ده‌ڵێن عه‌سری گلۆبالیزم. منداڵی عهسرێكین كه باشتر له سیاسه‌ته‌كان حاڵین، باشتر له دیسكۆرسه‌كانی مه‌وجود و رایجی ئه‌وڕۆكانه، ئێمه باشتر حاڵین، من ره‌دی كه‌س ناكه‌مه‌وه، یان خۆمان به ئاڵتێرناتیڤی كه‌س نازانین، ده‌بێ به هه‌ڵه‌ش لێمان تێنه‌گه‌ن، به‌ڵام ئه‌ڕۆ وه‌كوو تاكێكی كورد بیر و باوه‌ڕی تایبه‌تی خۆمانمان هه‌یه، ئێمه پێمان وانییه، حیزبه شموولییهكان یا حیزبه جه‌ماوه‌رییه‌كان یا حیزبه ئیدئۆلۆژێكییهكان ئه‌توانن چاره‌سه‌ری بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد بۆ كێشه‌ی كورد بێنن و یا بتوانن كورد به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی جه‌دید ببه‌ن، ئه‌وڕۆكانه كورد پێویستی به حیزبهایهك هه‌یه، كه ئه‌و حیزبانه بتوانن، نهوئاوهری تازه ته‌عریفی تازه له سیاسه‌ت له حیزب له شه‌خس له جوغرافیای كوردستان له كاری سیاسیی ئه‌اونه بكات، ئێمه‌ش وه‌كوو یه‌كیه‌تیی دێموكراتی كوردستان پێمان وایه ده‌توانین بڵێین كه تایبهنمهندیییهكمان تێدابێت كه جودامان كاته‌وه له حیزبه‌كانی تر، ساختاری فیزیكیمان ساختاری فكریمان به ته‌واوه‌تی جودایه، یانی له ماوه‌ی 3 ساڵ دا ئیسباتمان كردووه كه گه‌نجی ئیمرۆش دهتوانێَ بۆ خۆی حزبێك بێت، ده‌توانێ بۆ خۆی رێكخراوێك بێت، به بێ ئه‌وه‌ی كه وابه‌سته بێت به نه‌سڵی كۆن، وابه‌سته بێت به هێزه‌كانی تر، وابه‌سته بێت به ئه‌فكاری ده‌ورانی شه‌ڕی سارد، ده‌توانێ له سه‌ر بناغه‌یه‌كی تازه‌ی ئه‌وڕۆكانه كار و خه‌باتی سیاسی خۆی ده‌ست پێ بكات، و ئێمه وه‌كوو یه‌كیه‌تیی دیموكراتی كوردستان پێم وایه له تولی 3 ساڵ ته‌مه‌نی خۆمان دا ئیسباتی ئه‌و مه‌سه‌له‌مان كردبێت كه جێگای سه‌رسووڕمانه بۆ زۆر كه‌س.
=============
پ: په‌یوه‌ندیتان له گه‌ڵ حیزبه‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چۆنه؟ ئایا له لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌وه به ره‌سمی ناسراون؟
و: پێوه‌ندیمان به هه‌موو حزبه‌كانی تره‌وه هه‌یه، له گه‌ڵ هه‌موویان دیدار و دانیشتنمان هه‌بووه و ئه‌وان هاتوون بۆ لای ئێمه و ئێمه چووین بۆ لای ئه‌وان، به‌ڵام وه‌ك كاری موشته‌ره‌كی سیاسی هیچ كارێكی موشترهكمان نییه، چونكه له نێو هیچ هێزێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا كاری سیاسی موشتهرهك نییه، به‌ڵام عیلاقات و ره‌وابت هه‌یه، ئیحترامیان ئه‌گرین و ئیحتراممان ده‌گرن. له گه‌ڵ حیزبه‌كانی باشووری كوردستان دا، له گه‌ڵ هێزه سه‌ره‌كییه‌كان دا ئیرتیباتێكی دۆستانه‌مان هه‌یه، به ره‌سمی لێره‌ین، مه‌شرووعیه‌تی خۆمانمان هه‌یه، مهشرووعهیهتمان هه‌یه، مهشرووعهیهتمان هی كار و خه‌باتی خۆمانه و دوایی زۆر مه‌منوونی حكومه‌تی هه‌رێمین كه كاتی جودا بوونه‌وه‌مان له په‌كه‌كه رێزیان لێ گرتین و جێگه و رێگه‌ی ئه‌وه‌یان پێ داین كا رو خه‌باتی سیاسیی خۆمان بكه‌ین، له گه‌ڵ هه‌ندێك ئه‌حزابی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش وه‌كوو باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستانیش هه‌روه‌ها، ئیرتیباتی نێزیك و دۆستانه‌مان هه‌یه.
============
پ: له ساڵی رابردوو دا له سێ حیزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جیا بوونه‌وه روویدا. ئێوه وه‌ك حیزبێك ك خۆتان به‌رهه‌می جیابوونهوهیهكن، ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و جیا بوونه‌وانه چۆن ده‌بێنن؟
و: وه‌كوو ئێستا عه‌رزم كردن، ئه‌نگیزه‌ی جودا بوونه‌وه زۆرن، هه‌موو ئه‌نگیزه‌یه‌ك وه‌كوو یه‌ك نییه، ئه‌نگیزه‌ی جودا بوونه‌وه‌ی ئێمه له په‌كه‌كه، ئه‌نگیزه‌یه‌كی فكری بوو، ئه‌نگیزه‌یه‌كی ئێدئۆلۆژیكی بوو، ئه‌نگیزه‌ی ده‌سه‌ڵات و بڵێین شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و هه‌ندێك مه‌سایلی تر كه به داخه‌وه له نێو هه‌ندێك حیزبی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا له‌م یه‌ك ساڵه‌ی رابردوودا روویدا، ئه‌نگیزه‌ی ئێمه ئه‌وه نه‌بوو، من ئه‌وه به راشكاوی له كۆبوونه‌وه‌ی 6 حیزبی كوردی دا له هۆتێل پالاس دا كه له مانگی 2ی 2008 له هۆتێل پالاس به سه‌ر په‌رستی موئسسهی خه‌ندان به‌ڕێوه چوو، به راشكاوی ئه‌وه‌م باس كرد كه ئهنگیزهكان جودان، خه‌سارێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ خه‌باتی رزگاریخوازیی گه‌لی كورد له ئاوه‌ها زه‌رف و ئاوه‌ها زه‌مانێك دا ئه‌و جودا بوونه‌وانه ساز دبێت، به‌ڵام كاری حیزبی و كاری سیاسی وایه، ئینسان ناتوانێ گارانتی ئه‌وه بكات كه هه‌موو كات و هه‌موو زه‌مانێك له گه‌ڵ یه‌ك دا ده‌بێت، كاتێك مه‌جال ته‌نگ بوو، كاتێك دێموكراسی نه‌بوو، كاتێك وه‌ك یه‌ك بوون له نێو حیزب‌دا نه‌بوو، كاتێك ئیختیلافی ته‌به‌قاتی و حقوق هه‌بوو و كاتێك دوگماكان حاكم بوون، جودا بوونه‌وه شتێكی سروشتی و ته‌بیعییه، به‌ڵام ده‌بێ ئهنگیزهكان به‌راستی ئهنگیزههایهكی قه‌وی فكری وئیدئۆلۆژیكی و فه‌لسه‌فی بن تا ئه‌وه‌ی كه ئهنگیزههایهكی شه‌خسی، ئهنگیزههایهكی ته‌سكی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و جۆره شتانه بن.
=============
پ: هیچ مكانیزمێكتان بۆ یه‌كگرتنێكی گشتی وه‌كوو به‌ره‌یه‌كی كوردستانی پێك بێنن، یا وه‌ها پێشنیارێكتان هه‌یه؟
و: ئێمه له هه‌موو دانیشتنێك‌مان دا یا له هه‌موو چاوپێكهوتنێكماندا، له گه‌ڵ هه‌ر حیزبێكی كه هه‌مانبووه؟ ئه‌وه‌مان له گه‌ڵی مه‌تره‌ح كردووه، ته‌نانه‌ت وه‌كوو میانجی زۆر جار له به‌ینی رێكخراوه گه‌وره‌كان دا كه به حه‌جم گه‌وره‌ن قسه‌مان كردووه، كه ره‌عایه‌تی مه‌ساڵح و مه‌نافعی ئه‌وڕۆی میلله‌تی كورد بكه‌ن و له به‌عزێ مه‌سایلی خۆیان ته‌نازول بكه‌ن و مه‌سڵه‌حه‌تی میلله‌ت له به‌ر چاو بگرن و بتوانن به‌ره‌یه‌كی كوردستانی ساز ببێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و هه‌وڵانه هیچ نه‌تیجه‌یه‌كی نه‌داوه و ته‌نانه‌ت كه‌سانێكی غه‌یری ئێمه‌ش كه‌سانی گه‌وره‌تریش هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا كه به‌ره‌یه‌كی كوردستانی سازببێت له به‌ینی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا، به‌ڵام به داخه‌وه، ساز نه‌بوو و پێموایه دوای ئه‌و ئینشعاباتهش موشكیلات قووڵتر بوونه‌وه، پێم وانیه بتوانن به‌ره ساز ببێت، شایه‌د نه‌وعێك ئیئتیلاف له به‌ینی چه‌ند دانه حیزب دا ساز ببێت به‌ڵام وه‌كوو به‌ره پێم وانیه حاڵی حازر به‌ره سازببێت، گه‌رچی به‌ره زه‌روره‌تێكه و ده‌بێ رۆژێك زووتر ساز ببێت.
==========
پ: پێشتر ده‌نگۆی پێكهێنانی به‌ره هه‌بوو، حیزبی دێموكرات یا كۆمه‌ڵه ده‌یانوت ئیمه ده‌بێ هێزی باڵا ده‌ست بین له‌و به‌ره‌یه دا، ره‌نگه ئه‌و روانگه‌یه ئێستاش هه‌بێت، وه‌كوو چۆن به‌نیسبه‌ت حیزبه چكۆلهكانی تر هه‌بوو، ئێوه به نیسبه‌ت ئه‌و روانگه‌یه ده‌ڵێن چی؟
و: ئێمه بۆ سازبوونی به‌ره‌ی كوردستانی هیچ شه‌رت و مه‌رجێكمان نیه، كام حیزب گه‌وره‌یه‌و كام حیزب بچوكه یا كام حیزب ده‌بێ باڵا ده‌ست بێت، مه‌رجی ئێمه بۆ پێكهێنانی به‌ره، مه‌سڵه‌حه‌ت و مه‌نفه‌عه‌تی میلله‌تی كورده، ئه‌گه‌ر مه‌سڵه‌حه‌ت و مه‌نفه‌عه‌تی میلله‌تی كورد له سازبوونی به‌ره‌دا ببێت، موتمهئینهن رۆژێك زووتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مه‌سڵه‌حه‌ت و مه‌نفه‌عه‌تی میلله‌تی كوردی تێدانه‌بێت، من پێم وانییه، به‌ره ساز ببێت، له به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه وه‌كوو یه‌كیه‌تی دیموكراتی كوردستان خۆمان به‌و شتانه‌وه ماندوو ناكه‌ین، پێشمهرجیشمان بۆ سازبوونی به‌ره، یا بۆ چوونه ناو هیچ به‌ره‌یه‌ك نییه و كام به‌ره ساز بوو به‌ره‌ی كوردستانییه‌ك بوو، ئێستا به شداری ئێمه بوو باشه، ئه‌گه‌ر به به‌شداری ئێمه‌ش نه‌بوو دهرخواستی به‌شدار بوون له‌و به‌ره‌یه دا ده‌كه‌ین، موهیم بۆ ئێمه كار كردنه و چیمان پێ ده‌كرێت موهیمه، نه ئه‌وه‌ی كه حهجممان، نه ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتمان، نه ئه‌وه‌ی كه پاری ئێمه له ئه‌و به‌ره‌یه دا چه‌ندێك ببێت، ئێمه وه‌كوو یه‌كیه‌تیی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه روانگهمانهو ئه‌وه نزیك بوونه‌وه‌مانه بۆ سازبوونی هه‌ر به‌ره‌یه‌كی كوردستانی و پێشم وایه ئێستاكانه زه‌مانی ئه‌وه نه‌ماوه كام حیزب بلێ من گه‌وره‌م وئه‌وه‌ی تر بڵێ من بچوكم، چونكه ئێستاكانه ئه‌و حیزبانه له تاراوگه‌ن، له حاڵه‌تێكی ته‌بعید دا ژیان ده‌كه‌ن، گه‌وره‌یی و بچوك بوونی هیچ كامیان دیار نییه، كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران، بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌و كات موشه‌خه‌س ده‌بێت كام حیزب گه‌وره‌یه‌و كام حیزب بچوكه، معیاری گه‌وره بوون و بچوك بوونی هه‌ر حیزبێكیش ره‌ئی گه‌ل ته‌عینی ده‌كات، به زۆره ملی و به خۆ به زل زانین هیچ شتێك ل هرۆژی ئه‌مڕۆ دا ناتوانێ خۆی بسه‌پێنێت و ناتوانێ ره‌ئی خه‌ڵك بگۆڕێ، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ئه‌و خه‌ڵكه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نییه، خه‌ڵكێكی زۆر ئاگاه، خه‌ڵكێكی زۆر ئانتلهكتوال وئاكادیمیكن ئێستاكانه، پێم وایه چاره‌نووسی گه‌ل ئێمه ته‌عینی ناكه‌ین، به‌ڵكوو چاره‌نووسی ئێمه‌یه كه گه‌ل ته‌عینی ده‌كات.
===========
پ: به‌و پێیه‌ی كه خۆتان حیزبێكی تاراوگهیین، تا چهندپێتان وایه كه ده‌توانن جێ په‌نجه‌تان له خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا دیار بێت، به‌و روانگه‌یه‌ی كه ئێستا خۆتان باستان كرد كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌ڵكی 20 ساڵ له‌مه‌و به‌ر نییه، ده‌توانن چیبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ره‌و پێشتر به‌رن؟
و: من پێم وایه له حاڵی حازر دا، مادام كه هه‌موو مان له تاراوگه‌ین هیچمان پێ ناكرێ، به‌و حاڵه‌ی كه هه‌مانه، چه‌ندیش له‌و حاڵه دا بمێنینه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌ین خراپتر ده‌بین، به‌ڵام ته‌نیا شتێك كه ئێستا پێمان ده‌كرێت، خه‌باتێكی چڕ و پڕی دیپلۆماسییه، خه‌باتێكی چڕ‌و پڕی رێكخستنییه وله سه‌رووی ئه‌وانه‌وه زوو سازكردنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانییه كه خه‌ڵك ئیدی زیاتر له‌مه نه‌فره‌ت و ره‌خنه و دوچاری پرسیار و موحاكه‌مه كردنمان نه‌كات. ئێستاكانه ئه‌گه‌ر بڵێین ئێمه فڵانمان كردووه یا ئاوامانه كردووه نا ئه‌وه نییه، من پێموایه حاڵی ئێمه‌ش و حاڵی ئه‌و حزبه‌كانی تریش، مادام كه لهتاراوگهین وه‌كوو یه‌كین، ئیستا ته‌نانه‌ت له‌و تاراوگهشه ده‌سه‌ڵاتی خۆمان به ده‌ست خۆمان نییه، ئه‌وه راستییه‌كه له زۆر مهسایلهوه، كێشه‌مان بۆ پارچه‌كانی تری كوردستانیش سازكردووه. ته‌نانه‌ت مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شمان بۆ ئه‌م باشووری كوردستانه كه وه‌كوو ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌ییه و ده‌بێ هه‌موو كورد بیپارێزێ، دروست كردوه. له به‌ر ئه‌وه كورد ده‌توانێ مۆدیلهای تر بۆ كار و خه‌باتی سیاسیی خۆی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بدۆزێته‌وه، كاناڵهای تر بدۆزێته‌وه، خیتابی تازه بدۆزێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی مۆدیڕن و هاوچه‌رخانه ده‌ست بكا به كار و خه‌باتێكی سیاسی باشتره له‌وه‌ی كه ئیسرار له سه‌ر شێوه كۆنه‌كان و مۆدێله كۆنه‌كان بكه‌ین.
ژماره 28
ئایار 5, 2008 at 9:52 am (هاوپۆلنهكراو)
کۆبوونه‌وه‌ی6حیزبی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هۆتێل پالاس له سلێمانی
نیسان 28, 2008 at 7:21 am (هاوپۆلنهكراو)
Tags: Add new tag
له به‌رواری 29/1/2008 له هوتێل پالاسی شاری سلێمانی له باشووری کوردستان مێزگرێگ له ژێر ناوی ” کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه ناکۆکه‌کان به‌ڕێوه‌چوو که له‌و دا شه‌ش لایه‌نی کوردی به‌شدار بوون که بریتی بوون له:
حه‌سن ره‌حمان په‌نا، ئه‌ندامی کۆمێتهری رێبه‌ری کۆمه‌ڵه
عوسمان جه‌عفه‌ری، سکرتێری گشتی ” یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان“
که‌مال که‌ریمی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان – ئێران
ره‌زا که‌عبی، ئه‌ندامی رێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ئێران – ره‌وتی ریفۆرم
بێهروز ئه‌رده‌ڵان، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شه‌ماڵ پیران، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ئازادی کوردستان.
ئه‌م مێزگرده 5 کاتژمێری خایاند و لایه‌نه‌کان بۆچوون و دیدی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ر خسته رووه‌وه، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م مێزگرده له سه‌ر فایلیpdf کلیک بکه.
لێره کلیک بکه بینینیpdf
http://www.asoxandan.com/mezgrd702.htm
http://www.4rojhelat.org/index.php?id=2525
وتووێژی رۆژنامه‌ی چاو‌دێر له گه‌ڵ به‌رێز “عوسمان جه‌عفه‌ری”
ئازار 31, 2008 at 3:33 pm (هاوپۆلنهكراو)
بۆ بینینی کلیک بکه
وتووێژی رۆژنامه‌ی چاو‌دێر له گه‌ڵ به‌رێز “عوسمان جه‌عفه‌ری”
رۆژنامه‌ی هیوای نوێ ژماره 27
ئازار 8, 2008 at 6:18 pm (هاوپۆلنهكراو)
رۆژنامه‌ی هیوای نوێ ژماره 26
شوبات 6, 2008 at 4:41 pm (هاوپۆلنهكراو)
رۆژنامه‌ی هیوای نوێ25
شوبات 6, 2008 at 2:56 pm (هاوپۆلنهكراو)
بهڕێزعوسمان جه‌عفه‌رى: هیَزو حیزبه كوردییه‌كان له رۆژههلاَتى كوردستان لهرِووداوهكان بهجیَماون
شوبات 5, 2008 at 9:17 pm (هاوپۆلنهكراو)
بارودۆخى سیاسى ئیَران تووشى قه‌یران بووه و لیَرهو لهویَش ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه ئه‌مه‌ریكا له‌نزیك ماوه‌دا دهیهویَت رژیَمى ئیَران بگۆرِیَت، بۆ قسه‌و باسكردن له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌و رۆڵى پارته كوردییه‌كان له‌م نیَوهندهدا، ئه‌م دیمانه‌یه‌مان ئاماده‌كرد له‌گه‌ڵ (عوسمان جه‌عفه‌رى) سكرتیَرى یهكیَتى دیمو‌كراتى كوردستان (رۆژههلاَت).
ستیڤان: دیاره ئیَوه وه‌ك یهكیَتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌پژاك جیابوونه‌ته‌وه، ئایا ئه‌و فاكتۆره هه‌ره گرنگ و ستراكتۆرییانه چى بوون كه ئیَوهیان له‌پژاك هیَنایه ده‌ره‌وه؟
عوسمان جه‌عفه‌رى: هۆكاره‌كه‌ى دهگهرِیَتهوه بۆ جیاوازیى فیكریى، جیاوازیى بیركردنه‌وه‌ى كاروبارى سیاسى و ههندیَك مه‌سه‌له‌ى سازمانى و ته‌شكیلاتى، ئیَمه وه‌ك كۆمهڵیَك لهبرایانى رۆژههلاَتى كوردستان كه لهنیَو په‌كه‌كه دابووین و له‌كۆنگره‌یه‌كدا له‌مانگى ئادارى 2004 (پژاك) مان دروستكرد، له‌دوایدا به‌هۆى دهستیَوهردانى به‌رده‌وامى سه‌ركردایه‌تى په‌كه‌كه (كۆنگره‌ى گه‌ل) نه‌مانتوانى ئه‌و هه‌بوونمانه لهنیَو په‌كه‌كه و لهنیَو رِیزهكانى پژاك دا دریَژه پىَ بده‌ین.
له‌به‌رئه‌وه ئیَمه جیابووینه‌وه بیركردنه‌وه‌یه‌كى دۆگما كه سه‌رده‌مى به‌سه‌رچووه ئیدى ناتوانىَ وهلاَمدهرهوهى ئهورۆى كۆمه‌ڵگه و سیاسه‌ت و حیزبایه‌تى و خه‌بات و تیَكۆشان بیَت لهرۆژههلاَتى كوردستاندا.
به‌و شیَوهیهى ته‌نیا خۆمان ببینین و كه‌سى تر نه‌بینین و لهچوارچیَوهى فكریَكى دۆگم بمیَنینهوه و ته‌نیا بیركردنه‌وه‌مان بیركردنه‌وه‌یه‌كى تاك بیَت و كه‌سى تر له‌ناوماندا قبوڵ نهكریَت، خۆمان بهئهڵتهرناتیڤى هه‌موو كه‌س بزانین، ئه‌مه بۆ ئیَمه قابیلى قبوڵ نه‌بوو، ئه‌مه به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئیَمهدا دهسهپیَنرا ئیَمهش نه‌مانتوانى ئه‌و شته قبوڵ بكه‌ین.
بۆ هه‌موو كهسیَك رِوون و ئاشكرایه PKK و پژاك لهرِووى سیاسى و دیبلۆماسییه‌وه هه‌ڵه‌ى زۆریان هه‌بوو، ئیَمه ئه‌و سیاسه‌تانه‌مان به‌باش نه‌ده‌زانى.
دوایش مه‌سه‌له‌ى ته‌شكیلاتى یان ئه‌و شیَوه مۆدیله‌ى بۆ رۆژههلاَتى كوردستان به‌كارده‌هات وهلاَمدهرهوهى رۆژههلاَتى كوردستان نه‌بوو، هه‌ر ئه‌و مۆدیله حیزبییهى كه بۆ باكورى كوردستان یان باشورى رۆژئاواى كوردستان سازكرابوو هه‌مان شتیش له‌سه‌ر ئیَمه فه‌رز ده‌كرا، ئیَمه ئه‌مه‌مان به‌لاوه قبوڵ نه‌بوو چونكه هه‌ر جیَگهو پارچه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیى خۆى هه‌یه، دهبیَت وه‌ك تایبه‌تمه‌ندیى خۆى كار سیاسى تیا بكریَت، له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مانه‌ش كۆمهڵیَك شتى تر هه‌بوون وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئیَمه سه‌ركردایه‌تییه‌كى خاڵیسى كوردى ئیَران نه‌بوو، له‌ده‌سته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌توانم بڵیَم له‌نیوه زیاتر سه‌ركردایه‌تى پژاك له خه‌ڵكى پارچه‌كانى تر بوون و هیچ ئاشناییهك و زانستیَكى سیاسى ته‌واویان له‌سه‌ر رۆژههلاَتى كوردستان نه‌بوو له‌به‌رئه‌وه له‌زۆر كاریاندا به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چوون، دوایش ئیراده‌ى خۆمان به‌ده‌ستى خۆمانه‌وه نه‌بوو، پژاك به‌ده‌ستى له‌خۆى سه‌رتر بوو، ئیَمه نه‌مانده‌توانى به‌و جۆره كار‌و خه‌بات بكه‌ین كه پیَویستى كات و شویَن دهیهویَت بۆیه هه‌وڵى جیابوونه‌وه‌مان دا.
جگه له‌وانه‌ش به‌گشتى PKK گه‌یشتبووه قۆناغ و ئاستیَك نه ناوچه ئه‌وى قبوڵ ده‌كرد نهدنیا ئه‌وى قبوڵ ده‌كرد وه‌ك ئه‌ورۆیش هه‌ر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته، له‌به‌رئه‌وه ئیَمه به پیَویستمان زانى كه خۆمان له‌و ته‌نگژه‌یه‌ى په‌كه‌كه كه‌وتۆته ناوى دهربازبكهین، ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه نییه پشت له كوردایه‌تى بكه‌ین.
ستیڤان: بارودۆخى سیاسى لهئیَراندا بهتهنگژهیهكى خنكیَنهردا تیَدهپهرِیَت، فایلى پیتاندنى یۆرانیۆم یهكیَكه له‌و فایلانه‌ى كه كیَشهى گه‌وره‌ى ناوه‌ته‌وه له‌ئاستى نیَودهوڵهتیدا، پیَتوایه چاره‌نووسى سیاسى ئیَران بهكوىَ ده‌گات؟ ئایا هه‌مان سیناریۆى عیَراق له‌سه‌ر ئیَرانیش دووباره دهبیَتهوه یاخود بۆ ئیَران رِیَگهو میكانیزمى تر هه‌یه؟ به‌كورتییه‌كه‌ى چاره‌نووسى ئیَران له‌جانتاى دهسهلاَتدارانى ئه‌مه‌ریكى و چهكمهچهى كۆنگریَسدایه من ده‌پرسم چاره‌نووسى ئیَران بۆ كوىَ؟
عوسمان جه‌عفه‌رى: مه‌سه‌له‌ى ئیَران شتیَك نییه بڵیَین چونكه ئه‌مه‌ریكا هاتۆته ناوچه‌كه‌وه ئیدى ئیَران كه‌وتۆته ته‌نگژه‌وه، مه‌سه‌له‌ى ئیَران ئه‌وه‌یه رژیَمیَك هه‌یه كه‌بیست و حه‌وت ساڵ به‌سه‌ریدا رۆیشتووه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى فكریَكى كۆنه‌په‌رست كه ناتوانیَت له دنیایه‌كى مۆدیَرنى وه‌ك ئهورِۆدا ناو و ده‌نگ و كاریگه‌ریى ههبیَت، ئه‌م سیسته‌مه وه‌ك زۆر سیسته‌مى تر‌ى دنیا ته‌مه‌نى به‌سه‌رهاتووه، هه‌تا پیَموایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و مه‌سه‌له‌ى پیتاندنى یۆرانیۆمیش نهبیَت، ئه‌و رژیَمه میَژووى به‌سه‌رچووه و ئیَكسپایهر بووه، ئه‌مرۆ بیَت یان به‌یانى ههردهبیَت له‌به‌ین بچیَت، بهلاَم ئیدى ئه‌وه دهمیَنیَتهوه سه‌ر ئه‌و میكانیزمانه كه چه‌نده كاریگه‌ر و بههیَزن لهگۆرِینى كۆمارى ئیسلامی‌دا.
پرۆسه‌ى رۆژههلاَتى ناوهرِاستى گه‌وره‌ش كه هاتۆته ئاراوه، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كى به‌رده‌وامه‌و ئیشى خۆى ده‌كات، ئه‌م سیسته‌مانه‌ى كه ئیَستا سیستهمگهلیَكن كه كاتى سیڤه‌ر و لۆزان، فهرِهنساو به‌ریتانیا سازیانكردوون، ئه‌مه‌ریكا بىَ كاریگه‌ریى بووه له‌و شتانه، بهلاَم ئیَستا كه ئه‌مه‌ریكا بۆته زلهیَزیَكى گه‌وره‌ى دنیا ئه‌و سیسته‌مه كۆنانه‌ى پىَ قبوڵ نییه و دهیهویَت ئه‌و نه‌خشانه بگۆرِیَت كه ئه‌و دروستى نه‌كردوون و لهجیَگهیاندا سیسته‌م و نه‌خشه‌ى نوىَ سازبكات.
ئیَران بهتهبیعهتى حاڵ گرنگترین به‌شى رۆژههلاَتى ناوهرِاستى گه‌وره‌یه، من پیَموایه هه‌موو ئه‌و رِووداوانهى لهعیَراق و ئه‌فغانستان و لوبنان و فه‌له‌ستین رِوودهدهن مه‌به‌ستى ئه‌سڵى لیَى ئیَرانه، هه‌تا ئه‌گه‌ر ساڵى 2001 به‌هانه‌ى تاڵبانیش نه‌بوایه ئه‌مه‌ریكا به‌هانه‌یه‌كى تر‌ى ده‌دۆزییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بیَت لاى رۆژههلاَتى ئیَران بگریَت، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌هانه‌ی چه‌كى كۆكوژیش نه‌بوایه كه سه‌دام نه‌یبوو به‌هانه‌ى تر‌ى ده‌دۆزییه‌وه كهبیَت لاى رۆژئاواى ئیَران بگریَت، زۆر ئۆتۆماتیكیش باشوورى ئیَران وه‌ك كه‌نداو، باكورى ئیَران وه‌ك ئازه‌رباینجان و توركمانستان ئیَستا هه‌موو پرِن لهپایهگا سه‌ربازییه گه‌وره‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ئیَرانیان گه‌مارۆ داوه.
بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ى یۆرانیۆمیش نهبیَت گۆرِانكاریى كردن له‌سیسته‌مى ئیَران بۆته زهرورهتیَك بۆ ئه‌مه‌ریكا، بۆیه مه‌سه‌له‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى و پیتاندنى یۆرانیۆم بووه بهیارمهتیدهریَك كه زووتر مه‌سه‌له‌كه حه‌ل بكات بۆ روخاندنى رژیَمى ئیَران، وهلىَ كۆمارى ئیسلامى له ناوهرِۆكى خۆیدا لهرِووى سیاسى و ئابوریى و كۆمهلاَیهتى و فه‌رهه‌نگییه‌وه لهرِووخاندایه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گۆرِانهكه خیَراتر ده‌كات و به‌دڵنیایشه‌وه ئیَران به‌ره‌و رِووخان دهچیَت.
بهلاَم به‌و سیناریۆو شیَوهیهى كه لهعیَراقدا رِوویدا ئه‌مه شتگهلیَكن كه ناتوانین جهزمى له‌سه‌ر بكه‌ین كه وه‌ك عیَراق هیَرش دهبریَته سه‌ر ئیَران ئه‌مانه دهبیَت داهاتوو رِوونیان بكاته‌وه، بۆیه ناتوانین بڵیَین به‌هه‌مان شیَوهى عیَراق دهبیَت چونكه شهرایتى ئیَران جیاوازتره و ناگونجیَت له‌گه‌ڵ عیَراق وه‌ك یه‌كبن.
ستیڤان: لیَرهوه تیَگهیشتین گۆرِان له‌سیسته‌مى كۆمارى ئیسلامی‌دا حه‌تمییه، واته ئه‌گه‌ر پاساوى پیتاندنى یۆرانیۆمیش له‌ئارادا نهبیَت، رژیَمى ئیَران مۆدیلیَكى به‌سه‌رچووه و ناتوانیَت به‌رگه‌ى دنیاى مودیَرن بگریَت، مادام وایه لیَرهوه ئه‌ركى ئۆپۆزیسیۆنى كوردیى ده‌ست پیَدهكات، تۆ پیَتوایه ئۆپۆزیسیۆنى كوردیى به‌م په‌رش و بلاَویى و بىَ هیَزییهوه دهتوانیَت له‌ئاینده‌ى سیاسى ئیَراندا رۆڵ بگیَرِیَت به‌تایبه‌تى لهبهدهستهیَنانى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى گه‌لى كورددا؟
عوسمان جه‌عفه‌رى: به‌داخه‌وه ئۆپۆزیسیۆنیَكى بههیَز چ له‌ناو فارس و ئاره‌زو بلوچ و تورك و عه‌ره‌به‌كاندا چ به‌تایبه‌ت له‌ناو كورده‌كاندا بوونى نییه، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنهكانمان بههیَزبوونایه و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانى ناوخۆدا یهكیانبگرتایهتهوه، پیَویست بهتههدیدى ئه‌مه‌ریكا و پیَویستى به دهستیَوهردانى ده‌ره‌كى نه‌بوو، كاولكاریى و به‌دبه‌ختییه‌ك كه به‌سه‌ر عیَراقدا هات به‌سه‌ر ئیَراندا نه‌ده‌هات ئه‌گه‌ر فه‌رز له‌سه‌ر ئه‌وه دابنیَین كه دهستیَوهردانیَكى ده‌ره‌كى له‌سه‌ر ئیَرانیش بكریَت وه‌ك عیَراق.
ئیَستا ئۆپۆزسیۆنى كوردیى دهبیَت بزانیَت ئه‌ركى خۆى ئهركیَكى سیاسییه‌و دهبیَت گوتارهكهشمان گوتاریَكى نه‌ته‌وه‌یى بیَت، دهبیَت ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه لهئامادهكارییهكى باش‌دا بیَت، بهلاَم به‌داخه‌وه ده‌بینین لاوازییه‌ك كه‌وتۆته ئۆپۆزیسۆنى كوردییه‌وه، جیاوازیى ناوخۆیى له‌ناو حیزبه‌كاندا زۆر رِوون و به‌رجه‌سته و زه‌ق بووه‌ته‌وه كه زۆر كیَشهى گرنگ فه‌رامۆشكراون.
به‌داخه‌وه ئه‌و هیَزهى كه دهبیَت خه‌رجى گۆرِینى رژیَم بكریَت به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ له‌ناو حیزبه‌كاندا سه‌رفى كیَشه ناوخۆییه‌كان دهكریَت و ههندیَك كیَشه و مه‌سائیل له‌ناو حیزبه‌كاندا هه‌ن ناهیَڵن ئه‌و هیَزه سه‌رفى ئه‌و خه‌باته بكریَت.
له‌به‌رئه‌وه هیَزه كوردییه‌كان لهرۆژههلاَتى كوردستان بهجیَماون، ته‌ماشاى ساڵى 2003 – 2004 ده‌كه‌ین گهرموگورِییهكى باش كه‌وتبووه ناو حیزبه كوردییه‌كانه‌وه و بزووتنه‌وه‌یه‌كى گه‌رم هه‌بوو بهلاَم ئیَستا هیَدى هیَدى ئه‌و گه‌رمییه نامیَنیَت، ئهورِۆكه زۆریَك له‌حیزبه‌كانى رۆژههلاَت خاوه‌نى رِاگهیاندن و ته‌له‌فزیۆنن، به‌داخه‌وه كه‌ڵكیان لیَوهرنهگرتووه بۆ سازماندانى خه‌ڵك، هه‌موو ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كان كۆبكه‌ره‌وه بهئهندازهیى یه‌ك سه‌عات ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا كه پرۆگرامى هه‌یه بۆ سه‌ر ئیَران كهیفییهتیان نییه.
له‌به‌رئه‌وه من هیَزو ئۆپۆزیسیۆنى كوردیى لهرۆژههلاَتى كوردستان به‌ئاماده نازانم، ئه‌گه‌ریش ئه‌و میكانیزمه ده‌ره‌كیانه هه‌ن بۆ گۆرِینى ئیَران به‌بۆچوونى من دهگهرِیَتهوه بۆ نه‌بوونى ئه‌ڵته‌رناتیڤى سیاسى بۆ سبهینیَى سیاسه‌تى ئیَران به‌تایبه‌ت له كوردستاندا، بۆیه ده‌بینین حیزبه كوردییه‌كان به‌هه‌ند وهرناگیریَن له‌لایه‌نى ده‌ره‌وه و بهساردیى ته‌ماشایان لیَدهكهن، چونكه ئه‌و هیَزهى كه جاران هه‌بوو ئه‌مرۆ به‌هۆى كیَشهى ناوخۆییه‌وه نه‌ماوه.
ستیڤان: له‌باشوورى كوردستان لهلاوازیى و گه‌نده‌ڵى پارتى و یهكیَتیدا، بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان وه‌ك ئهڵتهرناتیڤیَكى سیاسى كارا خۆیان خستهرِوو و وه‌ك هیَزى سیَههم ده‌ركه‌وتن و خه‌ونى زیاتریشیان هه‌یه. پیَتوانییه ئه‌و بۆشاییه‌ى لهرۆژههلاَتى كوردستاندا له ئه‌مرۆو ئاینده‌دا دروست بووه و دروست دهبیَت پانتاییه‌كى باش دهرِهخسیَنىَ بۆ حیزبه‌كانى تر كه خاوه‌نى دیدیَكى ناسیۆنالیستى نین و دۆزى گه‌لى كورد به‌هیچ جۆریَك لهرۆژهڤیاندا نییه؟ ئایا پیَتوانییه هیَزى تر دیَت كۆنترۆڵى جموجۆڵى سیاسى ده‌كات لهرۆژههلاَتى كوردستاندا بهبىَ رِهچاوكردنى دۆزى نه‌ته‌وه‌یى كورد؟
عوسمان جه‌عفه‌رى: پرسیاره‌كه‌تان بهجیَیه، بهرِاستى وایه، ئه‌و تهسهورو تهوهقوعهى خه‌ڵك به‌تایبه‌ت تویَژى رِۆشنبیریى رۆژههلاَتى كوردستان له ئۆپۆزیسیۆنى كوردیى هه‌یانه له‌ده‌ره‌وه‌ى ولاَت هیَواش هیَواش به‌ره‌و ساردبوونه‌وه دهچیَت، بۆچى؟
چونكه له‌ناوخۆ به‌ره‌ى موتهحیدى كورد‌و و به‌ره‌ى ریفۆرمخوازیى كورد سازبووه، لهنیَو خۆجهرایانانى ئیسلامى هه‌روه‌ك ئیَره (باشوورى كوردستان) لهویَش بههیَزن، ئیَمه دهبیَت خۆمان له‌وانه غافڵ نه‌كه‌ین.
واقیعیهتیَك هه‌یه لهرۆژههلاَتى كوردستاندا دوو جه‌ره‌یانى بههیَزى ئیسلامى كارده‌كه‌ن، ئیَستا قبوڵمان بیَت یان نا، ئه‌وانه له‌ده‌ره‌وه هیَزیان ههبیَت یان نهیانبیَت، له‌ناوخۆ خاوه‌نى هیَزى گه‌وره‌ن و جهماوهریَكى زۆریان هه‌یه و بهجیدیى كارده‌كه‌ن و توانیویانه جیَگهو رِیَگهى خۆیان بكه‌نه‌وه و زۆریَك لهخویَندكاران و رۆشنبیران و جه‌ماوه‌رى خه‌ڵك به‌گشتى به‌لاى خۆیاندا رِابكیَشن.
ئه‌گه‌ر بیَتوو ئه‌م حیزبانه‌ى ئیَستا ئه‌ڵته‌رناتیڤ نه‌بن و وهلاَمدهرهوهى خه‌ڵك نه‌بن، ئه‌وه ساحه‌كه دهكهویَته ده‌ستى غه‌یرى ئۆپۆزیسیۆنیَك كه ساڵه‌هاى ساڵه خویَن ده‌دات و خه‌بات ده‌كات و دووچارى ده‌یان كیَشه و نارِهحهتى بووه لهمیَژووى دهستپیَكردنییهوه تا رۆژى ئهورِۆ.
بۆیه داوا ده‌كه‌ین له هه‌موو حیزبه سیاسییه‌كانى رۆژههلاَتى كوردستان بۆ دروستكردنى به‌ره‌یه‌كى سیاسى دیموكراتیك و هه‌وڵبده‌ن كه نههیَڵریَت ساحه‌ى رۆژههلاَتى كوردستان لهبیروباوهرِیَكى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه وهرچهرخیَت بۆ بیروباوهرِیَكى تر كه ئاینده‌ى كورد ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه له‌و پارچه‌یه‌ى كوردستاندا.
عوسمان جه‌عفه‌ری: سه‌رده‌می دوو جه‌مسه‌ری تێپه‌ڕی كه گه‌لانی بن ده‌ست به هاریكاری جه‌مسه‌ری سوسیالیستی خۆیان ڕزگار بكه‌ن
شوبات 5, 2008 at 5:53 pm (هاوپۆلنهكراو)



