شوبات 5, 2008 at 4:55 pm (هاوپۆلنهكراو)
مێژووی كوردستان جارێكی تر ئاسۆیه‌كی ماته‌مین و لاپه‌ڕه‌یه‌كی خه‌ڵتاوی خوێنی خسته پێش چاو و ویژدانی گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، و جارێكی تر گه‌نج و داهاتووسازێكی تری كوردستان، ئیبراهیمی لۆتفۆڵڵاهی (خوێندكاری به‌شی مافناسی زانكۆی په‌یام نوری شاری سنه) تاكی سه‌ربه‌خۆ, به تاوانی ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایه‌تی و خه‌بات له پێناوی به‌ده‌ست هێنانی سه‌ره‌تاییترین مافه كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان له لایه‌ن هێزه‌كانی حوكومه‌تی ئیسلامی قۆڵبه‌ست كرا كه پاشان به شێوه‌یه‌كی ته‌مومژاوی گیانی له‌ده‌ست دا.
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان به ئه‌و په‌ڕی داخ و كه‌سه‌ره‌وه پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆی له بنه‌ماڵه‌ی لۆتفۆڵڵاهی و هاوڕێیان و دۆستانی ئه‌و به‌ڕێزه و سه‌رجه‌م گه‌له‌كه‌مان ده‌كا و خۆی به هاوبه‌شی خه‌م و شێوه‌نی ئه‌و ئازیزانه ده‌زانێ.
وێڕای ئه‌وه‌ی كه مه‌رگی ئیبراهیمی لۆتفۆڵڵاهی له هه‌ر حاڵه‌ت و شێوه‌یه‌ك دا به توندترین شێوه‌ی مومكین مه‌حكوم ده‌كه‌ین، خوازیارین كه به زووترین كات حوكومه‌تی ئیسلامی روونكردنه‌وه‌ی پێویست و دروست له‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌و به‌ڕێزه‌مان بۆ بخاته‌ڕوو.
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان بانگه‌وازی بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان، رێكخراوه‌كانی داكۆكی كار له‌سه‌ر مافی مرۆڤ، چالاكوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی و به‌گشتی ئه‌نجومه‌نه‌كان و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان ده‌كات كه كه هاوده‌نگ و هاوره‌نگ له‌به‌رابه‌ر ئه‌م رووداوه دا هه‌ڵوێست بگرن و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن.
كوردیناسیۆنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان