“یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان” پێشوازی له وه‌فدێكی باڵای “مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان” كرد
رۆژی شه‌ممه به‌رواری 20/06/2009 وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستانیان له به‌رده‌قاره‌مان كرد و به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا. وه‌فدی میوان بریتیبوون له به‌ڕێزان كاك “مه‌حموود حاجی ساڵح” (لێپرسراوی مه‌كته‌ب)، كاك “مه‌لاقادر محه‌مه‌د”(ئه‌ندام مه‌كته‌ب)، كاك “خالید خدر عه‌بدول” (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن) و كاك “حه‌سه‌ن قادر” و كاك “نه‌به‌ز” (كادیر) كه له لایه‌ن وه‌فدی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان “مامۆستا عوسمان جه‌عفه‌ری” (سكرتێری گشتی) و كاك “محه‌مه‌د خوشچێهره”، كاك “موحسین باوه‌جانی” و خاتوون “ماریا كارگه‌ر” له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشوازی كران.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كان و بره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندیانه و پاراستنیانه و له‌م رووه‌وه‌ش دوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه دوو لایه‌ن خوێندنه‌وه‌ی خوه‌یان سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كان و هه‌ڕه‌شه و تههدیدهكان بۆ سه‌ر ئه‌م پارچه‌یه هه‌بوو، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه پرۆسه جۆراوجۆره سیاسییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه شتانێكی هاورده‌یین و له واقیعدا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و كوردستان یه‌كناگرنه‌وه.
هه‌روه‌ها پاش شیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئێران و دۆخی هه‌نووكه‌یی، رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئاست كوردستان، ئێراق و ساحه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی باسكرا و به‌رز نرخا و مێژوو و ئایندهی ئه‌و حیزبه كه پڕه له سه‌ركه‌وتن شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر كرا.
له كۆتاییدا وه‌فدی میوان به رێزه به‌ڕێ كران.
“یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان” پێشوازی له وه‌فدێكی باڵای “مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان” كرد
حوزه‌یران 20, 2009 at 8:26 pm (1)


